هێژایانی خوێنه‌ر ئه‌م وتاره بۆ كۆڕی ڕێزلێنانی مامۆستا موده‌ڕیس ئاماده و له رێكه‌وتی 1384/06/11 له پاوه پێشكه‌ش كراوه چون تا كوو ئێستا بڵاو نه‌بوه‌ته‌وه بۆیه ده‌قاو ده‌ق له ساڵ رۆژی فه‌وتی ئه‌وبلیمه‌ته‌دا(1384/6/7) پێشكه‌شی ده‌كه‌ین.
خوایه بوون و نه‌بوون له تۆڕایه، بێ ویستت هیچ كار پێك نایه، هه‌رتۆی بوونت به شت، داوه. چی پێویست بوو بهشت داوه.
خوایه: هه‌ر تۆی بتپه‌ره‌ستم، له تۆ لاده‌م بوت په‌ره‌ستم، هه‌ر تۆی پشتت پێ ببه‌ستم، بۆ فه‌رمانت گوێ له مستم.
خوایه : بوونم، ژینم ، شادی‌م، شینم، تاوم، تینم، بڕوام، دینم. هه‌رچی ئه‌من هه‌مه، زۆر یا كه‌مه، تاوه یا ته‌مه ، خۆشی یا خه‌مه، هه‌وره یا ساوه، ساغیه یا تاوه ، گشتی یا خاوه، دانه یا داوه، گشت تۆ به منت داوه.
خوایه: ڕزگار بن چین توێژه كان له خوێن مژ و خوێن ڕێژه‌كان.»
له باغان ئاهو ناڵین دێ ده‌ڵین شای نێو گوڵان ڕۆیی له مه‌یخانان سه‌دای شین دێ مه‌گه‌ر پیری مۆغان ڕۆیی
سه‌حه‌ر مه‌ستانه هات بولبول به شادی بۆ ته‌وافی گوڵ كه دی باخ بێ گوڵه داخ بوو به سه‌د ئاه و فوغان رۆیی
مه‌ڵێن بولبول مه‌ناڵێنه كه‌وا گوڵ گوڵشه‌نی چۆڵ كرد دڵ ئارامی نه‌ما چ بكا كه ئارامی دڵان رۆیی
هه‌واڵی كۆچی دوایی مامۆستای بلیمه‌ت و زانا و لێهاتوومان له ته‌مه‌نی پڕ به‌ره‌كه‌تی 104 ساڵیدا و دوای 84 ساڵی ڕه‌به‌ق نووسين و وانه‌وتنه‌وه، دڵی هه‌موومانی هه‌ژاند، ئێمه له‌م مینبه‌ره‌وه ، وێڕای سه‌ره‌خۆشی له خۆمان و له گه‌لی كوردمان و سه‌رجه‌م موسوڵمانانیدونیا و به تایبه‌تیش بنه‌ماڵه‌ی زۆر به‌ڕێزی مامۆستای كۆچ كردوو ماندوو نه‌ناسمان،له خوای باڵا ده‌ستی مه‌زن ده‌س به دۆعا ده‌پاڕێينه‌وه: خوایه به‌ڕه‌حمی خۆت، به‌فه‌زڵ و كه‌ره‌می له‌بن نه‌هاتووی خۆت، مامۆستای خۆشه‌ویستمان له به‌هه‌شتی به‌رینت له‌ڕیزی پیاو چاكان و خۆشه‌ویستانی خۆت، بحهسێنیتهوه.
خوایه! ئه‌م میوانه تازه‌یه زۆر ماندوویه‌تی چه‌شتوه،زۆر تاڵی و سوێری ژیانی چه‌شتوه‌و بینیویه، زۆر مه‌ینه‌تی ئوممه‌تی ئیسلامی و نه‌ته‌وه زۆرلێكراوهكهی خۆی بینیوه، ده‌سا خوایه به خوایه‌تی خۆت پاداشی چاكی بده‌ره‌وه .
خوایه به حه‌ققی خوداوه‌ندی خۆت سوێندت ئه‌ده‌ین، خوایه به حه‌ققی خۆشه‌ویستی رسول الله (د.خ) سوێندت ئه‌ده‌ین نێوانی موسوڵمانكان خۆش كه، با چیتر دووبه‌ره‌كی و ڕق و كینه هه‌ڵنه‌سێ له‌ناوماندا.
خوایه بهحققی پیاو ساڵحانی وه‌ك مامۆستا موده‌ڕڕیس و هه‌زارانی تر سوێندت ئه‌ده‌ین، گه‌لی چه‌وساوه و ژێر چه‌پۆكه‌ی كورد، به هێمنی و خۆشی و شادی، شاد كه‌یته‌وه.
خوایه به هه‌مو جوانیه‌كانت قهسهمت ده‌ده‌ین، ئوممه‌تی ئیسلامی ماوه‌یه‌كه تینوی ئازادی و شه‌یدای عه‌داڵه‌ته، خوایه شنه‌ی ئازادی و بارانی عهداڵهتت نه‌سیبمان كه با چیتر جیاوازی چینایه‌تی و ڕه‌گه‌زایه‌تی نه‌مان چه‌وسێنێته‌وه.
به‌ڕێزان و خۆشه‌ویستان وه‌ك ده‌زانن مه‌رگی گه‌وره‌كان كه‌لێنێكی زۆرگه‌وره خۆش ده‌كا كه پڕ كردنه‌وه‌ی بۆ دایكی ڕۆزگار زۆر ده‌بات. ئێمه‌ی گه‌لی كورد له ماوه‌ی ئه‌م چند ساڵی دواییدا سێ كۆڵه‌كه‌ی گه‌وره‌مان له‌ده‌س چون، كه به‌داخه‌وه وا نابینم به‌م زووانه جێگایان پڕ بێته‌وه. یه‌كه‌م: مامۆستا مه‌لا موحه‌ممه‌دی ڕه‌بیعی ڕه‌حمه‌تی كه بۆ یاد و بیره‌وه‌ری ئه‌و شێره مه‌رده قاره‌مانه ئه‌م پارچه شێعره‌ی خۆی ده‌خوێنینه‌وه :
شێره مه‌ردانی مه‌یانی قاره‌مانی نامرن چون له مێژوویی ڕاپه‌ڕینا تا ئه‌به‌د خۆڕاگرن
وا مه‌زانه گۆڕی ته‌نگی خۆڵ ئه‌سیری كردون چون له خه‌تتی گۆڕه‌پانی عێشق عاله‌م داگرن
ته‌رمی گه‌رمی شێرهمهردان سارد‌و سڕ نابێته‌وه شۆڕشن، تینن،ته‌وژمن، وه‌ك بڵێسه‌ی ئاگرن
به‌ردی بنچینه‌ی قه‌ڵای به‌رزی میلله‌تن تیری چاوی دوژمنن یا داوی ده‌ست و پاگرن
دووهه‌م :خوالێخۆشبوو مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵای ئه‌حمه‌دیانی مه‌هاباده كه به‌شێ له‌و موناجاتهی كه سه‌ره‌تا خوێندم هی به‌ڕێزیان بوو یادی به‌خێر. وه سێهه‌م مامۆستای كۆچ كردوومان مامۆستا موده‌ڕیس كه وا ئێسته له كۆڕی پرسه‌و ڕێزلێنانیدا دانیشتوین.
كورته‌ی ژیاننامه‌ی مامۆستا ئه‌مه‌یه كه له به‌هاری ساڵی 1323 کۆچی مانگی 1901(زایینی) به‌رامبه‌ر به 1280 هه‌تاوی، له ئاوایی ته‌كیه‌ی ناوچه‌ی خورماڵ له عه‌شیره‌ی هۆزی قازی له بنه‌ماڵه‌یه‌كی خواناسی كوردپه‌روه‌ر، و له داوێنی شێره ژنێکی خواناس و کورد، منداڵێکی جوان به ئیزنی خوای مه‌زن چاو به دونیای فانی هه‌ڵ دێنێ.
دایک و باب خۆشحاڵن که خوا ژیکڵهیهکی پێداون، ناوی عه‌بدولکه‌ریمی لێ ده‌نین به‌و هیوایه عه‌بدێکی باش بێ بۆ خوای که‌ریم و که‌ریم بێ بۆ خه‌لقی خوا. بگره به خه‌یاڵیشیان نه‌هاتبێ ئه‌م ساوا ژیکڵهیه قه‌راره ببێته کۆڵه‌یه‌ک بۆ ماڵی لێک ترازاوی کورد.
قه‌رار وایه بێت و به‌گشت توانایه‌وه به‌شێ له‌خه‌می ئه‌م گه‌له هه‌ڵگرێ. ئاخر مه‌وله‌وی و مه‌حوی و نالی و بێسارانی و هه‌مه‌وه‌ندی چاوه‌ڕوانی هاتنی ئه‌ون تا ئازایانه له شه‌وه زه‌نگی فه‌وتان و له‌ناوچوون بیان پارێزێ.
قه‌رار وایه ئه‌م خۆره‌تاوه هه‌ڵ بیت و سه‌رمینبه‌ر و مێحرابهکان، کونجی ژووری حوجره ته‌نگ و تاریکه‌کان، ڕوون کاته‌وه، بارانێکی ره‌حمه‌ت بێ به‌هار و گۆڵزاری دین بڕوێنێ، له‌سه‌ر مه‌زرای شه‌ریعه‌تی پیرۆزی ئیسلامه‌تی چلچرای فه‌رمووده و ته‌فسیر داگیرسێنێ، له کانیاوی پێغه‌مبه‌ران و له‌سه‌ر جۆباری سه‌عاده‌ت و ڕزگاری، ئاوی حه‌یات هیدیه بێنێ و تینوویه‌تی تامه‌زرۆکان بشکێنێ. رێبه‌رمان بێ و به چرای نووری قورئان له‌سه‌ر ڕێگای حه‌جی پێروز، مه‌ولوودنامه و یادی پێغه‌مبه‌رمان بۆ بچڕێنێ، قۆڵی مه‌ردی لێ ههڵماڵێو، یادی هردان، زانایانی کوردستان و زانیاران، به میرات بۆ نه‌ته‌وه‌که‌ی به جێ بێنی*. ئافه‌رینت بێ عه‌بدی که‌ریمی خوای که‌ریم. ئافهرینش بو ئه‌و دایکه کورده‌ی ئه‌م کۆرپه‌یه‌ی واپێگهیاند، ئه‌رکه‌کانی باش ڕاپه‌ڕاند.
مامۆستا گیان ماندوو نه‌بی، واماندوویه تیت ده‌رکردین، دوا سه‌فه‌ریشت به خێربێ، وا به‌هره‌مه‌ندت کردین.
وازۆر به خێرا ئاوڕێ لهخمه پیرۆزه‌کانت ده‌ده‌مه‌وه، به‌ڵکوو خه‌م ره‌وێن بێ.
مامۆستا موده‌ڕیس له‌سه‌رتای دیوانه‌که‌ی هه‌ڵۆی به‌رزه فڕی ئه‌ده‌بی کوردی، حه‌زره‌تی مه‌وله‌وی تاوه‌گۆزی که به ئه‌رکی خۆی کۆی کردۆته‌وه‌و، ڕاڤه و شه‌رحی کردوه ده‌ڵێ:
«له کۆشی ئه‌م کورده‌وارییه‌ی ئێمه‌دا گه‌لێ ئه‌دیبی پایه‌به‌رز په‌روه‌رده بوون که به گوێره‌ی سه‌رده‌م و ڕێ و شوینی خۆیان هیچیان له ئه‌دیبانی به ناوبانگی وڵاتانی تر که‌متر نه‌بووه. به‌ڵام که‌میان بۆیان هه‌ڵکه‌وتووه له‌گه‌ڵ مردنیانا ناویان کوێر نه‌بێته‌وه و نیشانه‌یه‌کیان له‌پاش به‌جێ بمێنێ و هه‌واڵێکی که‌م و کورتیان بزانرێ».
مامۆستا موده‌ڕڕیس ده‌فه‌رموێ: هۆی ونبوونی سامانی ئه‌ده‌بیمان به پێی تێگه‌یشتنی من چه‌ند شته :
یه‌که‌م : «هێرشی زۆری له‌شکری بێگانه بۆ سه‌ر وڵاته‌که‌مان، که بووه به‌هۆی فه‌وتانی زۆر خێزان و وێرانبوونی گه‌لێ شوێن و له‌ناو چوونی گه‌لێک کتێبخانه و کتێبی نایاب. دووهه‌م: نه‌خوێنده‌واری خه‌ڵکی وڵات و نرخ دانه‌نانیان بۆ ئه‌ده‌ب و پاشماوه‌ی دێرینمان».
به‌ڕاستی وایه بۆ وێنه ئیمه ئاماده‌ین 5000 تمه‌ن بده‌ین به مامرێ که ناشوکری نه‌بێ مامرێ ئه‌م ده‌وره‌یه هه‌رده‌ڵێی پیفهیه. به یه‌ک ژه‌م ده‌یخۆین. به‌ڵام ئاماده نین نیوه‌ی ئه‌وه بده‌ین به دیوانی مه‌وله‌وی. بۆ ئه‌بێ له ناوگه‌لێکی 40 ملوێن که‌سیدا دیوانێکی وه‌ک مه‌وله‌وی به 4000 نوسخه چاپ ببێ و هێشتا له بازارا مابێ. ده‌بوایه به 4 ملوێن نوسخه چاپ ببوایه و هێشتا هه‌ر داواکاریشی ببوایه. ئه‌م گله‌ییه ئه‌بێ له خۆمان بکه‌ین، به‌ڕاستی یه‌ک له هه‌زاری ئه‌وه‌ی بۆ خۆراک و جل و به‌رگ و خانوومان خه‌رج ده‌که‌ین، بۆ ئه‌ده‌ب و رۆشنبیری خۆمان خه‌رج ناکه‌ین.
سێهه‌م: بێ قیمه‌تی ئه‌ده‌بی خۆماڵی له‌به‌رچاوی زۆربه‌ی گهورهکانمانا که زمانی کوردی‌یان به زمانێکی سووک و بێ بایه‌خ دائه‌ناو لایان وابوو ئه‌بێ هه‌ر چاویان له ئه‌ده‌بیاتی دراوسێ بێ.
جا با لێره گله‌ییه‌ک له خۆمان بکه‌ین، تۆخوا مامۆستایانی ئایینی به‌ڕێز لێم دڵ گران نه‌بن. ئێوه پێشه‌نگی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه بوون. ئێوه سه‌رقافڵه بوون. ئێوه ئه‌ده‌ب و رهوشتبهرزی و راستگۆیی و ده‌س و دڵپاکیتان فێری نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆتان کرد. ئێوه پێش قه‌راوڵی کاروانی رزگاریخوازی کوردان بوون. ئێوه فێری خوێندنتان کردین. کورد هه‌رگیزاو هه‌رگیز رۆل و ئه‌رکی مامۆستا ئایینیه‌کانی لهبیرناکا. چۆن شێخ عوبه‌یدوڵڵای نه‌هری و شێخ سه‌عیدی پیران و مه‌لا مسته‌فای بارزانی و قازی محه‌ممه‌دی مه‌هابادمان له‌بیر بچێ؟ چۆن مه‌وله‌وی و حاجی قادر و بێسارانی و ره‌بیعی و سوبحانی و ئه‌حمه‌دیان و موفتیزاده‌کان و مودهرریسهکان له یادهکهین؟ نانا! قه‌د له یادیان ناکه‌ین. ئێمه به‌و چاوه‌وه سه‌یری مێزه‌ره‌ی سپی و سه‌ری ئێوه و عابای به‌رتان ده‌که‌ین. ئه‌و چاوه‌ڕوانیمانه لێتانه. به‌ڵام با دوو گله‌ییه‌ک له ئێوه بکه‌م، هه‌ر له راستای ئه‌و فه‌رمووده‌ی مامۆستا مودهرریسهوه.
له‌م چه‌ن رۆژا سێ به‌یاننامه به ناوی مامۆستایانی ئایینی (روحانییه‌ت و مه‌شایخ) به بۆنه‌ی کۆچی مامۆستاوه له‌م ناوچه‌یه ده‌رچوون به‌ڵام هه‌ر سیانیان به زوانی فارسی بوون. که نه‌ده‌بوایه وابوایه. با به کوردی بتان نووسیبا . ئه‌وا ئه‌من به ناوی فه‌رهه‌نگیان و ئه‌دیبانه‌وه بهیانييهکهم به کوردی نووسیوه و بڵاومان کردۆته‌وه و که‌سیش به‌ری نه‌گرتوین، رۆژانه چه‌نده‌ها گۆڤار و رۆژنامه به کوردی ده‌ر ده‌چن و ئاسمانیش کۆڵه‌که‌ی نه‌ترازاوه! له‌یادمه مه‌رحوومی مامۆستا ره‌بیعی ده‌یفه‌رموو، جارێ چوو بوومه قاوه‌خانه‌یه‌ک وتم به قاوه‌چییه‌که «یه چایی برام بیار» قاوه‌چییه‌که له‌پاڵ گوێما وتی : «مامۆستا گیان! ئه‌گه‌ر تۆ فارسی قسه بکه‌ی ئێمه چی بکه‌ین؟!» جا ئه‌یفه‌رموو له‌و رۆژا ئه‌و بوو به گه‌وره‌ترین مامۆستا‌م و ده‌رسێ گه‌وره‌ى لێی فێربووم که تاماوم له بیری ناکه‌م.
که‌سێ مامۆستا ره‌بیعی له نزیکه‌وه، بناسیبا ده‌ی زانی که ئه‌وه‌ن لێهاتوو بوو ته‌نانه‌ت له‌هجه‌و زاراوه‌ی شاره‌کانی وه ئیسفه‌هان و یه‌زد و ... عه‌ینی خۆیان قسه‌ی ئه‌کرد، به‌ڵام له ناو جه‌ماوه‌ردا و له کۆڕ و کۆبوونهوهکانداو له خوتبه‌ی جومعه‌دا ئه‌گه‌ر قه‌رار بوایه جارێ فارسی قسه‌ی بکردایه حه‌تمه‌ن به له‌هجه‌ی کوردیه‌وه قسه‌ی ئه‌کرد، که ئامانجێکی باشی له‌و کاره‌ی بوو. ناڵێم فارسی قسه‌کردن خراپه، نه، به‌ڵام به‌ڕای من ده‌بوایه به کوردی بیاننووسیایه.
دوو : ماوه‌یێ پێش مامۆستایه‌کی ئایینی به‌ڕیز میوانم بوو باس هاتهبهرو سهرهکهوته سه‌ر مامۆستا موده‌ڕڕیس من له‌زوانی مامۆستا هێمنه‌وه، بۆم گهڕاندۆ که ده‌ڵێ: کاتێ مامۆستا مودهڕڕیسم ناسی تێگه‌یشتم ئه‌گه‌ر خۆی بخه‌نه‌سه‌ر کهفهیهکی تر سه‌ری ئه‌دا له‌سه‌قفی حوجره چکوله‌که‌ی من داوای عومر درێژیم بۆ مامۆستا کرد ده‌س به‌جێ ئه‌و به‌ڕێزه فه‌رمووی گوایا مامۆستا موده‌رریس زیندووه؟ خۆ وامزانیوه هه‌ر زوو فه‌وتی کردوه.
ئه‌م وته‌یه پیکێ بوو تاساندمی، له‌وڕۆژه‌وه تاکوو ئێستا ناوی مامۆستا موده‌رریس ده‌بیسم. کوتووپڕ ئه‌وه‌م بیرده‌که‌وێته‌وه. ناڵێم ئێوه ئامانجتان سووک سه‌یرکردنی زوانه‌که‌ی خۆتان بووه، به‌ڵام ده‌ڵێم ئه‌بێ پێشه‌نگ بن بۆ کوردی نووسین وه‌ک هاو تاقمهکانتان له کۆن و نوێ. نا به‌ڵام ته‌نانه‌ت یه‌ک مه‌لایش نه‌زانێ مامۆستا موده‌رریس زیندوه یامردوه فره‌یه، بۆ ئێوه فره‌یه. هیوادارم ئه‌م گله‌ییه له‌م شاگرده که‌م زانه‌ی خۆتان وه‌رگرن.
له کۆتاییدا ئه‌م پارچه شێعره فارسییه که وه‌رم گێڕاوه‌ته سه‌ر کوردی پێشکه‌شتان ده‌که‌م به داخه‌وه بۆم روون نه‌بۆته‌وه شێعره‌که هی کێیه:
چون ده‌بێ بمرین
چون ده‌بێ تووڕه‌یی خۆ وه خوێن و ددان به لێودا دابنین
چون ده‌بێ که‌ڕ و لاڵ بمێنین
مه‌رگی گوڵ و خۆر و ماسی ببینین
چۆن ده‌بێ ژاری مردن بخۆین،
ده‌بێ بمرین!
هه‌ستین، راپه‌ڕین، ئه‌م خهوتوانه راژه‌نین
حه‌شر و قیامه‌ت به‌رپاکه‌ین
ئاڵای کاوه له به‌رزایی شاری ئازادی هه‌ڵکه‌ین
که شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئه‌هریمه‌نان
مردن وه‌کوو که‌ڵه پیاوان
به سه‌ر به‌رزی
زۆر باشتره، لهسهرکزی،
لاڵ مردنی،
ژاری مردن خواردنی.
بۆچوونه‌کان